وتەبێژى یەپەگە: رێککەوتن لەگەڵ سوپا نەکراوە

وتەبێژى یەپەگە

(سبەی):

وتەبێژى یەپەگە رەتیدەکاتەوە گەیشتبێتنە رێککەوتنى کۆتایى بۆ گواستنەوەى چەند یەکەیەکى سوپاى سوریا بۆ سنورەکانى کانتۆنى عەفرین.

نورى مەحمود، وتەبێژى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى رۆیتەرز، رەتیکردوەتەوە یەپەگە و سوپاى روسیا گەیشتبێتنە رێککەوتن لەبارەى هاتنى چەند یەکەیەکى سوپا بۆ سنورى عەفرین لەپێناو وەڵامدانەوەى لەشکرکێشى و هێرشى تورکیا.

وتوشیەتى؛ تەنها داواکارییەک هەبوە بۆئەوەى سوپا سنورەکان بپارێزێت و هیچ رێککەوتنێک لەئارادا نییە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ هەواڵى رێککەوتنێکى لەوجۆرە بڵاوبوەوە و ئەوەش راستەوخۆ کاریگەرى و نیگەرانى تورکیاى لێکەوتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە