داواى ئەنجامدانى رێپێوانێکی سەرتاسەری دەکرێت

دیمەنێک لە خۆپیشاندانى (29)ى مانگى رابردوى شارى سلێمانى بۆ پشتیوانى لە عەفرین

(سبەی):

داوا دەکرێت رۆژى شەممەى داهاتو، (24)ى ئەم مانگە لە هەرێمى باشوری کوردستان رێپێوانێکی سەرتاسەری و بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی ئەفرین ئەنجام بدرێت.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پێشنیاز دەکات بە هاوکاری و هەماهەنگی هەمو لایەک، سەعات (2:00)ی پاشنیوەڕۆى رۆژى شەممەى داهاتو رێپێوانێکی سەرتاسەری لە هەرێمى کوردستان بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی ئەفرین ئەنجام بدرێت.

ئەوەش دەخاتەڕو؛ سەعات (2:30)ى پاشنیوەڕۆى سبەینێ سێشەممە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی سلێمانی کۆبونەوەیەک بۆ نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکان و میدیاکان و نوێنەری چین و توێژەکان ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەسازی بۆ ئەو رێپێوانە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە