مەعسوم؛ سوپرایز بۆ سەرۆکی لوبنان دەکات

(سبەی):

لەکاتی سەردانەکەی بۆ بەغدا، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، سوپرایزێک بۆ میشال عۆنی سەرۆکی لوبنان دەکات بەبۆنەی جەژنی لەدایک بونییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، میشال عۆن سەرۆکی لوبنان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای لوبنان، بە بانگهێشتی فەرمی فوئاد مەعسوم، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبوەوە.

دوای خوانی نیوەڕۆ، فوئاد مەعسوم بەبۆنەی جەژنی (83) ساڵەی لەدایک بونییەوە، ئاهەنگێکی بچوکی لە کۆشکی سەلام، بۆ میشال عۆن رێکخست و کێکی لەدایک بونی کە بە ئاڵای عێراق و لوبنان رازێندرابوەوە پێشکەش کرد و هیوای تەمەنێکی درێژی بۆ خواست.

میشال عۆن، جەنەراڵی سەربازی و سیاسی لوبنانی لە (18/2/1935) لەدایک بوە و ساڵانی (1984-1989) فەرماندەی سوپای لوبنان بوە و لە ساڵی (1988) بە سەرۆکی حکومەتی سەربازی لوبنان دەستنیشان کراوە، دوای زیاتر لە دو ساڵ و نیو لە بەتاڵی پۆستی سەرۆک کۆمار، لە  (31/10/2016) وەک سەرۆک کۆماری لوبنان هەڵبژێردراوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە