قەرەیلان:هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین پەیوەندی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتییەوە هەیە

(سبەی):

موراد قەرەیلان رایدەگەیەنێت؛ هێرش بۆ سەر عەفرین بەردەوامیی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و دەشڵێت: ، ئەمڕۆ کورد سیاسەت و دیپلۆماسی و دەرفەتی بەهێزی هەیە و وەک رابردو نەماوە، بۆیە کورد دەتوانێت پیلانگێڕی تێکبشکێنێت.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی (پەکەکە) رایگەیاند؛ هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین پەیوەندی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتییەوە هەیە و کاتێکیش بەگشتی سەیری دۆخەکە دەکەین، دەبینین کە تورکیا ناتوانێت وەک رابردو پیلانگێڕی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بەردەوامی بدات بە پیلانگێڕییەکەی توندوتیژی بەکار دێنێت، هێرش و داگیرکاری .

وتیشی: ئەمڕۆ کورد سیاسەت و دیپلۆماسی و دەرفەتی بەهێزی هەیە، وەک رابردو نەماوە، کورد دەتوانێت پیلانگێڕی تێکبشکێنێت و ئەمڕۆ لە عەفرین بەرخۆدانێکی پیرۆز رودەدات و واخەریکە لە سەرتاسەری کوردستانیش بڵاودەبێتەوە، پێموایە حکومەتی تورک هیچ دەرفەتێکی بۆ داگیرکاری لە بەر دەستدا نەماوە، بۆیەشە تێکۆشانی ئازادی کوردستان سەردەکەوێت.

قەرەیلان رونیکردەوە،  “دنیا دەزانن کە لە عەفرین هیچ داعشێکی لێ نییە، هەرچەند یەپەگە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعشی بەدیل گرتوە و لە ژێر چاودێریی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیدا رایاندەگرێت، ئەوە هیچ شاراوە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە یەپەگە دەیەوێت بەدیلگیراوە داعشییەکان لە دژی تورکیا بخاتە شەڕەوە، لە سەر ئەو بابەتە لێکۆڵینەوەمان کرد، ئێستا تێگەیشتوین کە بۆخۆیان ئەو کارە دەکەن و ژمارەیەک داعشییان بەو شێوەیە خەڵەتاندوە کە ئەگەر دژی یەپەگە شەڕبکەن ئازادتان دەکەین، لە شەڕی عەفرینیش دا بەکاریان دێنن”.

باسی لەوەکرد ” تاوانەکانی حکومەتی تورک لە دژی هاوڵاتییانی عەفرین لە بەر چاوی هەموانە، بەڵام گەلی تورکیا کە ئەو کردەوانە دەبینن بۆ هیچ ناڵێن؟ روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاشکرا پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورک لە دژی هاوڵاتیانی عەفرینی خستەرو، هەموان دەزانن ئەو رێکخراوە بێ لایەنە، ئەی بۆ چی کەس گوێی بۆ ناگرێت؟.

قەرەیلان ئاماژەی بە رێککەوتنەکانی تورکیا بە وڵاتانی دیکە کردو وتی “تورکیا بەگوێرەی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی وڵاتان لەگەڵیان دانوستان دەکات، بۆ نمونە بەئەڵمانیای وت، کە ئێمە دەنیز یوجەل ئازاد دەکەین و ئێوەش لە بارەی هێرشەکەوە هیچ مەڵێن، لە پشتی گەلی کورد بەو شێوەیە بازرگانی دەکەن، بەڵام با باش لەوە تێبگەین، ئێمە لەمەودوا دەتوانین پشت بە خۆمان ببەستین، رایگشتی ئێمە دەتوانێت بە تەنیا دۆزی خۆی رابگەیەنێت، بۆ ئەوەش دەبێت یەک بگرین و یەکێتی نەتەوەیی پێش بخەین”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە