عەبادی جارێکی دیکە باس لە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم دەکات

(سبەی):

حەیدەر عەبادی جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لەوەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم پەیوەستە بە چەسپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی حکومەتی ناوەند بەسەر دەروازە سنورییەکاندا، دەشلێت: ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکات دورن لە راستییەوە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند؛ دەروازە سنورییەکان لە هەمو جیهاندا بەدەست حکومەتی فیدراڵییەوەیە، هەربۆیە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هەردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر، پەیوەستە بە چەسپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی لە فڕۆکەخانەکان.

سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراقیش، عەبادی وتی”ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە”.

هەروەها داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە و لایەنگیری بۆ هیچ هێز و لایەنێک نەکەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە