لێدوانی فەرمی یەپەگە لەبارەی چونی سوپای سوریا بۆ عەفرین

نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل

(سبەی):

یەپەگە رایدەگەیەنێت: دوای یەک مانگ لە بەرخۆدانی عەفرین و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا، داوایان لە حکومەتی سوریا کردوە بۆ پاراستنی سنورەکانی عەفرین و هێزەکانیان گەیشتونەتە سنوری عەفرین- تورکیا.

نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای مانگێک لە بەرگری ئەفسانەیی شەڕڤانان دژی هێرشی هاوبەشی سوپای تورکیا و چەکدارانی بەرەی نوسرە و داعش، و بەرکەوتنی زیانێکی گەورە بەو هێزانە، یەکینەکانی پاراستنی گەل داوایان لە حکومەتی سوریا و سوپاکەی کردوە کە ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن و بەشداریی لە پاراستنی لە عەفرین بکەن و سنورەکانیان لە داگیرکاریی تورکیا بپارێزن.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ حکومەتی سوریا وەڵامی داواکارییەکەی داونەتەوە بۆ بەجێهێنانی ئەرکی پاراستنی سنورەکان و ئەمڕۆ سێشەممە (20)ی شوبات، یەکەیەکی سەربازیی سوریا گەیشتونەتە کانتۆنی عەفرین و لەسەر سنورەکانی تورکیا بڵاودەکرێنەوە بۆ پارێزگاریی کردن لە یەکێتی خاکی سوریا و سنورەکانی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە