وێنەو ڤیدیۆ؛ هێزەکانی سوریا چونە ناو خاکی عەفرینەوە

(سبەی):

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە؛ چەند یەکەیەکی سەر بە سوپای سوریا چونەتە ناوخاکی کانتۆنی عەفرینەوە بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانان دژی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا، لەساتی گەیشتنی ئەو هێزەشدا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئەو رێگا سەرەکییەیان کردوە کە ئەو هێزانە پێیدا تێپەڕبون بەرەو بەرەکانی شەڕی عەفرین و بەهۆیەوە دو کەسیان کوژراون.

بەپێی سەرچاوەکان، یەکەیەکی سەر بە سوپای سوریا دوا خاڵی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریایان لە شاری حەلەبەوە بە جێهێشتوە و لە خاڵکی پشکنینی “زیارە”ی سەر بە کانتۆنی عەفرینەوە کە لەژێر دەستی شەڕڤاناندایە، گەیشتونەتە ناو شارەکە.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کانتۆنی عەفرین رایگەیاند: چەند یەکەیەکی سەر بە (هێزەکانی گەل- الوحدات الشعبیة)ی سەر بە سوپای رژێمی سوریا لە شاری حەلەبەوە، گەیشتونەتە کانتۆنی عەفرین و دەچنە سەر سنورەکانی تورکیا بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژ بۆ روبەڕوبونەوەی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا کە زیاتر لە مانگێکە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین و بەپشتیوانی چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستی پێکردوە.

بەپێی سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان، پێش گەیشتنی ئەو یەکانەی سەر بە سوپای سوریا، بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا دو چەکداریان کوژراون و ژمارەیەکیان برینداربون.

هاوکات ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە؛ سوپای تورکیا بەچڕی تۆپبارانی شارۆچکەی دێرجەمالی ناحیەی شیراوەی کردوە، لەوکاتەی یەکینەکانی سەر بە سوپای سوریا گەیشتونەتە کانتۆنی عەفرین، بۆ ئەوەی رێگریی لە گەیشتنی ئەو هێزە بکات بۆ سنورەکانی تورکیا.

ئەمڕۆ سێشەممە، تۆپخانە و فڕۆکەخانەی سەر بە تورکیا بە بەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانی ناوەندی شاری عەفرین و دێرجەمال دەکەن و فڕۆکەی چاودێریی و سەربازیی ئەو وڵاتە بەسەر کانتۆنی عەفریندا دەسوڕێتەوە.

هێزێکی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتە عەفرین

بەڤیدیۆ؛ چەند یەکەیەکی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتنە عەفرینhttp://archive4.sbeiy.com?p=54620

Publié par Sbeiy sur mardi 20 février 2018

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە