ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بنکەیەکی تورکیا تێکشکێنران

(سبەی):

یەپەگە تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا و بنکەیەکی سەربازان و چەکدارانی سەر بەو وڵاتەی لەسەر سنوری عەفرین راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی عەلی بیسکەی سەر بەناوچەی راجۆ، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەیان تێکشکاندوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە؛ هەر ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە پرۆسەیەکی سەربازییدا هێرشیان کردوەتە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا لە تەل بلیکای ناحیەی راجۆ و بنکەکەیان کۆنترۆڵ کردوە و زیانێکی زۆریان بە چەکدارانی ئەو وڵاتە گەیاندوە.

یەپەگە؛ پرۆسەکەی بە کردەوەیەکی سەرکەوتو ناوبردوە بۆ لەناوبردنی ژمارەیەک بنکە کە سەربازانی تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتەی تێدا جێگیربون و سەرەڕای زیانی مادی زیانی گیانی زۆر، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا گرتوە.

ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بنکەیەکی تورکیا لەعەفرین تێکشکێنران

ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بنکەیەکی تورکیا تێکشکێنران(سبەی):یەپەگە تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا و بنکەیەکی سەربازان و چەکدارانی سەر بەو وڵاتەی لەسەر سنوری عەفرین راگەیاند.ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی عەلی بیسکەی سەر بەناوچەی راجۆ، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەیان تێکشکاندوە.

Publié par Sbeiy sur jeudi 22 février 2018

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە