باشور بە خۆپیشاندان پشتیوانی عەفرین دەکات

(سبەی):

لە سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە و راپەڕین، خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی عەفرین بەڕێوەچو.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، له‌ سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و کۆیە و کەلار و رانیە و دەربەندیخان، بە بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەبەشداریی لایەنە هاوڵاتیان بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە  خۆپیشاندانی بەفراوان بۆ پشتیوانیی له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین بەڕێوەچو.

دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکان “باشور پشتگیریی عه‌فرین ده‌کات و بۆ عه‌فرین رێپێوان ده‌کات” بو تیایدا وتاری کۆنگرەی نەتەوەیی خوێندرانەوە و چەندین دروشم بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی عەفرین و ئیدانەکردنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە کرا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

 

سلێمانی؛ خۆپیشاندانی پشتیوانیی بۆعەفرین..روماڵ / بڕیار نامیق

Publié par Sbeiy sur samedi 24 février 2018

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە