عێراق (15) ژنە داعشى تورک بە سزاى لەسێدارەدان حوکم دەدات

(سبەی):

دادگاى تاوانەکانى عێراق سزاى لەسێدارەدانى بەسەر (15) ژنى تورکدا سەپاند بە تۆمەتى داعش بونیان و ئینتیمایان بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ئاژانسى فرانس پرێسى راگەیاندزو؛ ئەمڕۆ یەکشەممە دادگاى تاوانەکانى عێراق ئەو حوکمەى بۆ (15)ژنى داعشى تورک دەرکردوە ئەوەش داى ئەوەى دانیان بەتاوانەکانیان و پەیوەندییان بە رێکخراوى داعشدا ناوە، ژنێکى دیکەش کە تۆمەتەکەى کەمار بوە بە زیندانى هەتاهەتایى حوکمدراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە سەدان چەکدار و ئەندامى رێکخراى داعش لەناو گرتوخانەکانى عێراقدان و (22)ى ئەم مانگە چوار ژن و (27) منداڵى ئەو چەکدارانە رادەستى روسیا کرانەوە، دوێنێش سەرچاوەیەکى باڵاى عێراق ئاشکراى کرد کە سعودیە داوایکردوە (400) دەستگیرکراوى وڵاتەکەى رادەست بکرێتەوە، بەڵام حکومەتى عێراق رەتیکردوەتەوە و ئاماژەى بەوە کردوە کە ئەو دۆسیەیە قەزاییە و بابەتێکى سیاسى نیە تا گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە