د. شۆڕش حاجی ئیدانەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم دەکات

(سبەی):

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئیدانەی دەستگیرکردنی هەڤاڵ ساڵح موسلیم دەکات و داوا لە حکومەتی چیک دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک نەچنە ژێر باری رادەستکردنی ئەم تێکۆشەرە بە دەوڵەتی تورکیا.

د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی هەڤاڵ ساڵح موسلیم دەکەین لە وڵاتی چیک و داوا لە حکومەتی چیک و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک نەچنە ژێر باری رادەستکردنی ئەم تێکۆشەرە بە دەوڵەتی تورکیاو دادگایی کردنی و هەرچی زوە ئازاد بکرێت.

وتیشی: “هەروەها داوا لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە رێگە نەدەن تێکۆشەرێکی وەک ساڵح موسلیم کە سیمبولی تێکۆشانی نەتەوەیەکی ستەملێکراو و گەلێکی خۆڕاگر بەرامبەر بە تیرۆرستانە، لەسەر داوای تورکیا بگیرێت و دادگایی بکرێت”.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە