دەنگى بە خانەنشینى پەرلەمانتار و پلەتایبەت نەدا .. کۆنگرەى رۆژنامەوانیى فراکسیۆنى گۆڕان

کۆنگرەی رۆژنامەوانی فراکسیۆنی گۆڕان 28/2/2018

(سبەی):

فراکسیۆنى گۆڕان ئەو خاڵانە ئاشکرا دەکات کە جەختى لە چەسپاندنى کردوەتەوە لە پرۆژە یاساى چاکسازى خانەنشینى، بەڵام لەلایەن زۆرینەوە رەتکراونەتەوە و ئاشکراى دەکات کە فراکسیۆنەکە دەنگى بە بەم شێوازەى خانەنشینى پەرلەمانتار و پلە تایبەتەکان نەداوە، ئەو پیشنیاز و داواکاریانەش دەخەنەڕو کە لە یاساکەدا جێگیر کراون و لەبەرژوەندى گشتى و خەڵکى کوردستانن.

نیوەڕۆى ئەمرۆ فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى سازکرد لەبارەى خستنەڕوى هەوڵ و رۆڵى ئەندامانى فراکسیۆنەکە لەو پرۆژە یاسایەى دوێنێ پەسەندکرا و هەمو ئەو ئەو داواکاریانە ئاشکرا کران کە لەبەرژەوەندى گشتى و خەڵکى کوردستان بون و لە پرۆژەکەدا بە زۆرینەى دەنگ لەلایەن فراکسیۆنەکانى دیکەوە رەتکراونەتەوە، لەگەل ئەو داواکاری و پێشنیازانەى فراکسیۆنەکە کە توانراوە جێگیر بکرێن.

عەلى حەمە ساڵح جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى لەسەر پشکى بزوتنەوەى گۆڕان بە نوێنەرایەتى و ئامادەبونى ئەندامانى فراکسیۆنەکە ئەو راپۆرتەى خوێندەوە کە ئامادەیان کردبو، رایگەیاند؛ لە نۆ ساڵى رابردودا چەندین پرۆژەمان پۆ چاکسازى و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى پێشکەشکردوە دواین دو پرۆژە بۆ نەهێشتنى خانەنشینى پەرلەمانتار و جێگیرکردنى سیستمى خانەنشینى یەکگرتو لەگەڵ عێراق بو کە لە بەرژوەندى خەڵکدایە، دواى ئەوەش کە حکومەتى شکستخواردو پرۆژەیەکى پێشکەشکرد بۆ رێکخستنەوەى خانەنشینى نوێنەرانى ئێمە بەشێوەیەکى بەردەوام هەوڵەکانیان خستەگەڕ و توانیان بەشێک لە پێشنیاز و داواکاریەکانمان بچەسپێنن.

ئاماژەى بەوەشکرد ئەندامانى فراکسیۆنى گۆڕان لە لیژنەکانى پەرلەمان و هۆڵى پەرلەمان (25) جار جەختیان لە یاساى خانەنشینى یەکگرتوى عێراقى کردوەتەوە، کە بەوپێیە دەبو هیچ خانەنشینێک لە (400) هەزار دینار کەمتر وەرنەگرێت لەگەڵ ئامادەکردنى پرۆژە بۆ رێکخستنەوەى پاسەوانى، بەڵام ئەو پیشنیارانەمان رەتکرانەوە.

هەروەک بە خاڵ ئەو پێشنیازانەى خستەڕو کە فراکسیۆنى گۆڕان جەختى لە چەسپاندیان کردوەتەوە تا جێگیر کراون ئەوانیش نەهێشتنى خانەنشینى پلە باڵا کە پێشتر ئەو پۆست و پلانەیان نەبینیوە، هەمو ئەوانەى بەنایاسایى ساڵى خزمەتیان بۆ هەژمارکراوە دەبێت بخرێتەوە سەربارى ئاسایى خۆیان.

هەروەها دانانى حساب بۆ پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەران و دانەوەى قەرزى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى حکومەت لەو حسابە.

کۆنگرەی رۆژنامەوانی فراکسیۆنی گۆڕان

دەقی کۆنگرەی رۆژنامەوانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستانسەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای سەبارەت بە موچە و خانەنشینی

Publié par Sbeiy sur mercredi 28 février 2018

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە