سێ بومەلەرزە خانەقین دەهەژێنێت

(سبەی):

دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کرد؛ زنجیرەیەک بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ناوچەکانی خانەقین و جەلەولای هەژاند.

دەستەی تۆماری بومەلەرزەی سەر بە کەشناسی عێراق رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ بومەلەرزە خانەقین و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای دیالەی هەژاندوە، بەهۆی کەمی گوڕەکانیانەوە هیچ زیانێکیان لێنەکەوتەوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ یەکەم بومەلەرزە سەعات (2:50)ی بەرەبانی ئەمڕۆ بەگوڕی (2.8) پلە بەپێی پێوەری رێختەر تۆمارکراوە و بومەلەرزەی دوەم سەعات (3:15)ی بەرەبەیان بەگوڕی (3.4) پلە لە دوری دو کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین رویداوە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردوە. بومەلەرزەی سێیەم سەعات (4:09)ی بەیانی و بەگوڕی (2.2) پلە بوە.

دەستەی بومەلەرزەزانی ئاشکرای کردوە؛ بەهۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەوە هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتەوە، هەروەک داوای لە هاوڵاتیان کردوە پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بومەلەرزەبن و گوێ بە دەنگۆ و واتەواتەی ناو خەڵکی نەدەن.

لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە زنجیرەیەک بومەلەرزە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوری عێراق و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە، جگە لە یەکەم بومەلەرزە کە زیانی زۆری بە قەزای دەربەندیخان گەیاند ئەوانی دیکە بێزیان بون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە