پەلامارەکانی تورکیا (13) خوێندکاری شەهید و (48) خوێندنگەی وێران کردوە

(سبەی):

لە (41) رۆژی تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین جگە لە گیانلەدەستدانی دەیان هاوڵاتی، (13) خوێندکار شەهید بون و (48) خوێندنگە وێران بون.

سایتی فورات نیوز بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی بۆسەر ناوچەکانی کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان نزیکەی (50) هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش بون و (48) خوێندنگە وێران بون و (13) خوێندکار بەهۆی ئەو پەلامارانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ناوەندی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگە لە رۆژئاوای کوردستان هەواڵەکەی پشتراست کردوەتەوە و رایگەیاندوە؛ بۆردومان و تۆپبارانی خوێندنگەکان لەلایەن تورکیا و چەکدارانیەوە بە ئەنقەست بوە و رێکخراوی یونیسێف-ی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانیان لەو تاوان پێشێلکاریانەی تورکیا ئاگادار کردوەتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە؛ زۆربەی خوێندنگەکانی ناوچەی راجۆ لە عەفرین کراوەتە ئامانج و وێران بون کە تەنانەت بەشێکیان شوێنی دابەشکردنی هاوکارییەکانی یونیسێف بوە بۆ هاوکاریی خوێندکارە لێقەوماوەکان و ئاوارەکانی جەنگی ناوچەکانی دیکەی سوریا کە پەنایان بۆ رۆژئاوای کوردستان بردوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە