گۆڕان و كۆمەڵ كۆبونەوە

(سبەی):

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، دۆخی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی تێپەڕاندنی قەیرانەکانی هەرێم تاوتوێ دەکەن.

لەسەردانێكی مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لای مەڵبەندی كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەهەولێر، باس لە بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

دەربازکردنی هەرێمی كوردستان لەم دۆخەی ئێستا كە بەهۆی شكستی حوكمڕانانی هەرێم دوچاری بوە بەگرنگ و پێویست زانرا،  جەخت لە زیاتر كاری هاوبەشی نێوان هەردولا كرایەوە لەداهاتودا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە