زمانى کوردی بۆ زیادکراوە .. پسوڵەی نوێى خۆراك دەگاتە سلێمانی

کۆبونەوەى ئارام شێخ محەمەد لەگەڵ نوێنەرى وەزارەتى بازرگانى و نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى پسوڵەى خۆراک لە سلێمانى

(سبەی):

پسوڵەی خۆراكی پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك بە زیادكردنی زمانی كوردی تەواو بوە و ئەمڕۆ پسوڵەکانى سلێمانى رەوانە دەکرێت، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران داوا لە  وەزارەتى بازرگانى دەکات پەلەبەكەن لەتەواوكردنی پسوڵەی خۆراكی پارێزگای هەولێریش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئیبتهال هاشم بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەتی بارزگانی عێراق کۆبوەوە كە بەمەبەستی رونكردنەوەی كارەكانیان لەبارەی پسوڵەی خۆراكی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان سەردانی نوسینگەکەى كردبو.

لەو دیدارەدا بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچون ئاشكرایكرد؛ پسوڵەی خۆراكی هاوڵاتیانی شارەكانی سلێمانی و دهۆك تەواوبوە و هەر ئەمڕۆ پسوڵەكانی سلێمانی رەوانە دەكەن، پسوڵەی خۆراكی پارێزگای هەولێریش بەهۆی نەناردنی زانییارییەكان و تەواونەبونی وردبینییەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسولەی شارەكەوە دواكەتوە و هەركات زانیارییەكانیان بەدەستگەیشت، بە زوترین كات دەست دەكەن بە چاپكردنی پسولەی ئەو پارێزگایەش.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازگانی ئەوەشی ئاشكراكردوە لە پارێزگای هەڵەبجە ناوەندێكی پسوڵەی خۆراك دەكەنەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ راپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان.

لاى خۆیەوە ئارام شێخ محەمەد داوایکرد پەلە بکرێت لە تەواوکردنى کارەکانى پسوڵەى خۆراکى پارێزگاى هەولێر.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە