(37) دەنگەکەی پەرلەمانی کوردستان

بە درێژایی تەمەنی پەرلەمان و دەسەڵاتی حیزبی لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە کار لەسەر شێواندنی کاری رۆژانەی حکومەتی هەرێم کراوە، بە تایبەتی لە جومگە هەستیارەکەی وەک : دامەزراندن و موچەخۆران و خانەنشین و ئیمتیازاتەکانی. دەرکەوتە خەتەرناکەکانی ئەو سیاسەتە چەوتە حیزبیە ئێستا دەردەکەوێ و خەڵکی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان باجەکەی دەدەن.

کورد وتەنی “دوای ئەوەی پزو هاتە دەلینگ” ، زۆر بە شپرزەیی ئەم دەسەڵاتە حزیبیە و شوێنکەوتەکانی خەرێکن چارەسەری پینەوپەڕۆیانە بۆ قەیرانە یەک لە دواییەکە خنکێنەرەکانی کوردستان دابنین. لە بری ئەوەی لە چاکزاسی سیاسیەوە کە خۆی لە لێپرسینەوە لە سەرانی پارتی و یەکێتی دەبینێت ، دەست پێبکەن کە سەرچاوە و هۆکاری سەرەکی تەواوی قەیرانەکانی ترن، کەچی بۆ چاوبەستەکێ و تەمەن درێژکردنەوەی ئەو دەسەڵاتە شکستخواردوە دەست دەبەن بۆ پرسی موچە و خانە نشینان و دەیانەوێ لێرەوە چاکسازی بکەن لە ژێر ناوی ” پڕۆژه‌یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه ‌و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان “.

خانەنشینان
دیارە لە سیستەمی هەمو دونیا، بڕی خانەنشینی هی هەر تاکێکی کۆمەڵ دیاری دەکرێت بە :
1- چەندی پاشەکەوتکردوە لە سندوقی خانە نشینی
2- چەند ساڵ لە تەمەنی کاری کردوە.
3- سندوقی خانەشینی چەند پارەی تێدایە.
4- کەمترین پێویسیتی ژیان ، چەندە؟.

لە هەموی گرگتر خاڵێکی هاوبەش هەیە لە نێوان دیاریکردنی بڕی موچە و خانەنشینی ، ئەم خاڵە دەکرێت بە دیاریکردنی کەمترین رادەی موچەی مانگانە ئەوەی کەمترین پێداویستی ژیانە دابنرێت، چونکە لەم رادەیە کەمتر ، ئەو تاکە دەچێتە خوار هێڵی هەژاریەوە ، ئەمەش قەدەغەیە و نابێت روبدات..
پرۆژەکەی بزوتنەوەی گۆڕان

هەژاری و خوار هێڵەکەی، ئەو توێژە دەگرێتەوە کە ئیتر دەبنە جێی بەزەیی و بۆ ئەوەی لەسەر جادەکان دەست پان نەکەنەوە زەکاتیان پێدەشێت و کۆمەکیان دەکرێت. بۆ رێگری لەم دەست پانکردنەوەیە بزوتنەوەی گۆڕان دوای دراسەکردنی ورد پێشنیاری کرد ، هاوشێوەی خانەنشینی لە عێراق کەمترین موچەی خانەنشینی لە ٤٠٠٠٠٠ چوارسەدهەزار دینار کەمتر نەبێت. بە داخەوە ئەم پرۆژەیە ٣٧ دەنگی بەدەست هێنا. ئەم ژمارەیە نیشانەیەکی خەتەرە نەک لەبەر پرۆژەکە بەڵکە، رەگدانەوەی بەرژەوەندخوازی بەشی زۆری پەرلەمانتاران و پشتیوانی چینەکانی سەرەوە و گوێ لە مشتی حیزب دەردەخات. لە بەرامبەردا ٣٠٠٠٠٠ سێسەدهەزار ، ٥٢ پەنجاودو دەنگ بەدەست دێنێ. لە کاتێکدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی سودمەند دەبن = 78000 کەسە، ئەگەر ژمارەی موچەخۆران ‎١٠٠٠٠٠٠ ملیۆن بێت. ئەوا رێژەکەی = 0,078.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە