عەفرین؛ هەلیکۆپتەرێکی کوبرای تورکیا تێکشکێنرا

هەلیکۆپتەرێکی جۆری کوبرای تورکیا

(سبەی):

شەڕڤانانی عەفرین، دژە هێرش بۆ سەر سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە ئەنجام دەدەن و بەهۆیەوە هەلیکۆپتەرێکی کوبرای تورکیا تێکدەشکێن و (56)  سەرباز و چەکداری تورکیا کوژران و برینداربون.

سایتی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە؛ شەوی رابردو شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، دو دژە هێرشیان دژی سوپای تورکیا و چەکدارانی سوپای ئازادی سەر بەو وڵاتەیان لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی جندرێس و راجو، ئەنجامدا و توانیان هەلیکۆپتەرێکی جۆری کوبرای سوپای تورکیا تێکبشکینن و لە روبەڕوبونەوەکاندا (56) سەربازی تورکیا و چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران و برینداربون.

هەر لەوبارەیەوە ئیبراهیم مەکتەبی، فەرماندە لە یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند: هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لەسەر ئاسمانی گوندی جالوی ناحیەی راجو خراوەتە خوراەوە، کە لە ئاسمانەوە بۆردومانی شەڕڤانانی دەکرد لەناوچەکە.

راشیگەیاند: هەلیکۆپتەرەکە بە چەکی دژە ئاسمانی خراوەتە خوارەوە و بەدوری نزیکەی دو کیلۆمەتر لەو شوێنەی پێکراوە کەوتوەتە خوارەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە