ئۆجالان بە (30) مانگ زیندانی سزا درا

دیلەک ئۆجەلان

(سبەی):

دادگای قورسی ئامەد سزای زیندانی کردنی دو ساڵ و شەش مانگی بەسەر دیلەک ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپەدا سەپاند.

بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە و کەجەکە، لقی پێنجەمی دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، سزای دو ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردنی بۆ دیلەک ئۆجالان پەرلەمانتاری شاری رۆحای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەرکرد.

لەدانیشتنی دادگایی کردنەکەدا کە لەسەر دۆسییەی هەریەک لە دیلەک ئۆجالان و عوسمان بایدەمیر بەڕێوەچو، تۆمەتی ئەوەیان درایە پاڵ کە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمێکدا لە وێرانشار پڕوپاگەندەیان بۆ ریکخراێکی قدەدەخەکراو کردوە.

پارێزەرانی ئۆجالان، رایانگەیاند: بەشێک لە قسەکانی دیلەک ئۆجالان بڕاون و بە هەڵە نوسراونەتەوە و داوایانکرد کە لەلایەن وەرگێڕێکی کوردی بێ‌لایەنەوە جارێکی دیکە بنوسرێتەوە.

لەبەرامبەردا، دەستەی دادوەران، داواکاری پارێزەرانی ئۆجالانیان رەتکردەوە و سزای دوساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر دیلەک ئۆجالاندا سەپاند.

دیلەک ئۆجەلان لە سێی ئۆکتۆبەری ساڵی (1987) لە رۆحا لە دایک بوە و لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی (2015) وەک بچوکترین پەرلەمانتاری تورکیا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و نوێنەری شاری رۆحا، سوێندی یاسایی خوارد و لەگەڵ بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەو خولە سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی تورکیای کرد.

دیلەک دەرچوی بەشی گەشتوگوزارە لە زانکۆی مێرسین و بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک راوێژکاری شارەوانی باگلار لە ئامەد کاری کردوە، کچی فاتیمەی خوشکی عەبدوڵا ئۆجالانی رێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستانە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە