دوای (13) ساڵ.. هەڵبژاردن لە کەرکوک دەکرێت

پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک

(سبەی):

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دا و دوای (13) ساڵ، پارێزگای کەرکوکیش بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکات.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا و بەپێی یاساکە، کۆتوبەند لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک لابرا و دوای نزیکەی (13) ساڵ، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکرێت.

دوای کۆبونەوەکەش، نوێنەرانی پارێزگای کەرکوک لەسەرجەم پێکهاتەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: دوای نزیکەی (13) ساڵ لە بێبەشکردنی، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە ئەنجام دەدرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە