(سبه‌ی):
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا به گەڕاندنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی به‌مه‌به‌ستی دوباره پێداچونه‌وه به بڕگه و مادده‌كانیدا.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریداوه له‌پێناو دوباره پێداچونه‌وه به بڕگه و مادده‌كانیدا، كۆی یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی بگه‌ڕێندرێته‌وە نێو په‌رله‌مان و واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ناكه‌ن.
وتیشی: یاداشتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و دوای پێداچونه‌وه‌كانمان، به‌یاسا رێنماییه‌كان له‌ناو یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی جێگیر ده‌كه‌ین.
هاوكات جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، دوای پشوی په‌رله‌مان پێداچونه‌وه به یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی ده‌كرێته‌وه.