بەڤیدیۆ؛ کچە شەڕڤانێک راوچی تانکەکانی تورکیایە

(سبەی):

کچە شەرڤانێکی یەپەگە، کە هەڵگری چەکی دژە تانکە، تائێستا چەندین تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی تورکیای لە عەفرین تێکشکاندوە، چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان دەگێڕێتەوە.

دەلیلا ئاگری، کچە شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەگە) کە لە دایکبوی حەسەکەیە، لەسەرەتای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بڕیاریدا بچێتە ئەو بەشەی رۆژئاوای کوردستان و روبەڕوی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا ببێتەوە، تائێستا دەیان تانک و دەبابە و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای ئەو وڵاتەی تێکشکاندوە.

دەلیلا، لە چاوپێکەتنێکیدا کە کەناڵی یوتیوبی یەپەگە بڵاوی کردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە بەچالاکییەکانیان دەیانەوێت بیسەلمێنێت کە کورد کێیە و بۆ دوژمنەکان ئازایەتی خۆیان بسەلێمنن.

ئەو کچە شەڕڤانە دەڵێت: عەفرین دەکەینە گۆڕی ئەردۆغان و لەو شارە کۆتایی پێدەهێنین.

سەبارەت بە شەڕو روبەڕوبونەوەکانی شەڕڤانانی و سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە، دەلیلا دەڵێت: تائێستا شەڕی روبەڕوی ئەوەتۆیان لەگەڵ سوپای تورکیا نەبوە، زیاتر شەڕڤانان شەڕی تەنکیک و پارتیزانی دەکەن.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە