داوا لە ئەڵمانیا دەکرێت هەڵەبجە بەجینۆساید بناسێنێت

گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە

(سبەی):

هەفتەیەک پێش ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، رێکخراوێکی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە، داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکات، کیمیابارانی هەڵەبجە بە جینۆسیاد بناسێنێت و بەهۆی بەشداریی کۆمپانیای ئەڵمانییەکان لە فرۆشتنی مادەی کیمیایی بەعێراق، داوای لێبوردن بکات.

چەند رۆژێک پێش یادی سی ساڵەی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە، کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو، داوا لە حکومەتی بەرلین دەکات کە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەجینۆساید بناسێنێت و بەفەرمی داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات بەهۆی بەشداریی کردنی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، لەبەرنامەی چەکی کیمیایی رژێکی سەدام حسێن

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمەڵەکە، تائێستا شوێنەواری بۆردومانەکان بەسەر شاری هەڵەبجەوە ماوە و ژمارەیەکی زۆر لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دوچاری نەخۆشی قورس بون، بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە و نەزۆکی و نەخۆشی پێست و لەدایکبونی منداڵی شێواو و کێشەی هەناسە توندی و تەنگەنەفەسی.

کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو ئاماژەی بەوەکردوە؛ دوای (30) ساڵ هێشتا کێشەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەیە لە شارەکە بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتوان و بریندارانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە و بۆ ئەوەی پێشنیازی دانانی سندوقی هەڵەبجە بۆ هاوکاریی کردنی شارەکە و گوند و ناوچەکانی دەروبەری دەکات، لەگەڵ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئەو ناوچ زیانلێکەوتوە.

سەبارەت بە دۆخی عەفرینیش، رێکخراوەکە داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکات چیتر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی بەو وڵاتە و ناوچەکە نەفرۆشێت.

رۆژی (16)ی ئازاری ساڵی (1988)، رژێمی سەدام حسێن بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری هەڵەبجە و بەهۆیەوە (5000) هەزار کەس شەهید بون و بەهەزاران کەس بریندار بون و تائێستاش کاریگەریی ئەو چەکە لەسەر شارەکە ماوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە