(سبەى):
هێزه عێراقییه‌كان چونەتە ناو ناحیه‌ی پردێ و بەپێى زانیارییەکان توانیویانە ناحیەکە كۆنترۆڵ بکەن كه نزیكه‌ی (50) كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دوره و بەهۆى ئەو دۆخەوە هاتوچۆى نێوان هەولێر و کەرکوک راگیراوە و هێزى ئەمنى لەسەر شەقامى سەرەکین.
په‌یامنێری (تۆڕى میدیاى گۆڕان) له هه‌ولێر رایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی پردێی نزیك شاری هه‌ولێر شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان کە حەشدى شەعبى و هێزى ئاڵتونى و سوپا پێکهاتون رویدا و دوای هه‌ندێك پێكدادان، پێشمه‌رگه ناحیه‌كه‌ی چۆڵكرد و راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كانی كرد.
ناحیه‌ی پردێ به دوری (50) كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری هه‌ولێر، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی (50) هه‌زار كه‌سه و سه‌ربه قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركوكه.