(سبەى):
دواى ئەوەى هێزەکانى حەشدى شەعبى و سوپا دەستیان بەسەر ناحیەى پردێدا گرت، ئێستا هێزەکانى پارتى ناوەندى ناحیەکە تۆپباران دەکەن و بەپێى زانیاریەکان بەو هۆیەوە حەشد کوژراو و بریندارى زۆرە.
سەعات (5:45)ى ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، پەیامنێری(تۆڕى میدیاى گۆڕان) رایگەیاند؛ لەلایەن هێزەکان پارتییەوە ناحیەی پردێ تۆپباران دەکرێت و بەوهۆیەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان هەیە و برندارەکان دەگوازنەوە بۆ کەرکوک.
ئەمڕۆ بە فەرمانی حەیدەر عەبادی هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەرەو ناحیەى پردێ کە (50)کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دورە پێشڕەوییان کرد و دواتر دەستیان بەسەر ناحیەکەدا گرت و هێزەكانی پارتی و یەكێتیش بەرەو بازگەی شێراوە كشانەوە، خەڵکى ناحیەکەش بە ئۆتۆمبێل و پێ ماڵوحاڵى خۆیان چۆڵکرد.