(سبەی):
پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت داوا له فه‌رمانبه‌رانی ئەو پارێزگایە ده‌كات له سبه‌ینێوه ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكه‌نه‌وه و بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌به‌ر كه پابه‌ندی ده‌وام نابن.
راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه؛ گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی دژه تیرۆری عێراق و پۆلیسی كه‌ركوك كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه بكه‌ن.
له به‌شێكی دیکەى به‌یاننامه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت داوای له سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه كردوه كه ئاواره بون، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان.
ئه‌و داواكارییه له كاتێكدایه، به‌هۆی گرژی و ئالۆزیه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ئه‌و شاره‌وه به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی رویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه.