(سبه‌ی):
پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتێكدا به‌رده‌وام باسی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر خۆشی یه‌كڕیزییه‌كه تێكده‌دات، له نوێترین هه‌نگاودا رێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانی له حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر تێكدا، كاتێك پۆستێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی پڕكرده‌وه.
له دانیشتنی (٥۳)هه‌مینی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رێككه‌وتنی حكومه‌تی خۆجێی تێكده‌دات و پۆستی قایمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ولێر كه پشكی گۆڕان بوه له حكومه‌تی خۆجێی پڕده‌كاته‌وه و له‌ڕێَگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر متمانه‌ی پێده‌درێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ئه‌و كاندیده له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه ئاراسته‌كراوه بۆ ئه‌و پۆسته بۆیه ئه‌وان كار به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی ناكه‌ن و كار به یاسای ژماره (۳)ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، ئه‌و نه ئه‌ندامی شاندی رێكه‌وتنه‌كه بوه و، نه هیچ شتێكی له‌وباره‌یه‌وه بۆ هاتوه.
هاوكات دێر حسێن، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، رۆژی (۲٥ی ۱‌ی ۲۰۱٥) به‌نوسراوی ره‌سمی كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی قایمقام ئاراسته‌ی پارێزگار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی له ئه‌نجومه‌نه‌وه پێ بدرێ، به‌ڵام پارێزگار كاندیدێكی پارتی ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
به‌پێی رێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه سیاسیه‌كانی له حكومه‌تی خۆجێی هه‌ولێر، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی قایمقامی قه‌زای هه‌ولێر و دو به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌رده‌كه‌وت. به‌ڵام پارتی دیموكرات پابه‌ندی رێكه‌وتنی سیاسی له حكومه‌تی خۆجێیه‌كان نه‌بوه.