(سبەی):
لەناو بازاڕی خانەقای سلێمانی، دو کەس کوژران، یەکێک لە کوژراوەکان دانیشتوی سەیدسادقە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لەناو بازاڕی خانەقای شاری سلێمانی بەهۆی شەڕەوە دو هاوڵاتی كوژران و دوای گەیشتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە
لەوبارەیەوە، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له بازاڕی خانه‌قای سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی دو كه‌س ده‌بێته شه‌ڕیان و ته‌قه له‌نێوانیان دروست ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه هه‌ردو كه‌سه‌كه ده‌كوژرێن.
راشیگه‌یاند: لێكۆڵێنه‌وه له روداوه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌رچوه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دو جۆر چه‌ك و دو ئۆتۆمبێلی كوژراوه‌كان و هه‌ركه‌سیش ده‌ستی له‌م تاوانه‌دا هه‌بێت فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌كرێت.
وتیشی :”هێشتا نه‌زانراوه هۆكاری دروستبونی شه‌ڕه‌كه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه”.
بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکان (س،م،ع) تەمەنی 36 ساڵ دانیشتوی قەزای سەیدسادقە و ئەوەی دیکەیان ناوی (ك،ف،م) تەمەنی 27 ساڵە.