(سبەی):
حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوک، لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگی دەکەن بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و داوا دەکەن، ئەندامانی لیستی برایەتی بگەڕێنەوە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌م زۆرینه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك له ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كۆبونه‌وه و بەپێی زانیارییەکان، گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك كردوە و بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پێكهاته‌كان دروست بكه‌ن.
حیزبە کوردستانییەکان داوا له ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دەکەن به‌زوترین كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان تا بتوانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پارێزگارێكی نوێ بۆ شارەکە هه‌ڵبژێرن.