(سبەی):
ئاراس فەتاح روداوەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی کەرکوک و هەرێمی کوردستان بە “هەرەس و شکست” ناودەبات و رایدەگەیەنێت؛ هه‌ره‌سی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می ساڵانێكی دورودرێژی فه‌شاله‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌یه له هه‌مو ئاسته‌كاندا، ئه‌م شكسته شكستێكی مێژوییه، شكستێكه ئه‌بێت بێبه‌زه‌ییانه بیخوێنینه‌وه.
ئاراس فەتاح، نوسەر و رۆشنبیر لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ (کەناڵی کەی ئێن ئێن) دەڵێت: لەدوای ئەم شکستە ئەم نوخبە سوڵتانیانە جارێکی تر بۆیان نییە نوێنەرایەتی ئەم گەلە بکەن و بچنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ عێراقدا، چونکە دەچنە ناو خەیمەی سەفوانەوە، ئەوەشی هەمانە بۆ مانەوەی خۆیان لەدەستمان ئەچێت.
هاوکات دەرچەی سەرەکی بۆ ئەم دۆخەش لەوەدا دەبینێتەوە کە “کۆتایی بە دەسەڵاتدارێتی ئەم هێزە نابەرپرسیارانە بهێندرێت بەو مانایەی کەوا چیدی پڕۆژەکەیان لەرویی مێژوییەوە و لەروی سیاسییەوە کۆتایی پێهاتوە، ئەرکی ئەخلاقیشیان ئەوەیە کە وازبهێنن، بەڵام من بە گومانم ئەوە بکەن چونکە مومکین نیە بەبێ فشار ئەم جۆرە دەسەڵاتانە شتێکی وا بکەن، فشاریش تەنها لەو هێزانەوە دێت کە لەدەرەوەی ئەم دەسەڵاتەدایە.
* دەکرێ بوترێت ئه‌وه‌ی كه رویدا له كه‌ركوك و ناوچە دابڕێنراوه‌كان و ئه‌وه‌ش كه ئێستا له گۆڕه‌پانی سیاسی له‌ناوخۆی هه‌رێم روده‌دات، به‌رهه‌می ئینكاری و لوتبه‌رزیی به‌رپرسه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه یاخود پلان و ئه‌جێندای وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمیه له ناوچه‌كه‌دا؟
ئاراس فەتاح: ده‌بێ ئه‌م پرسیاره له دو ئاستدا قه‌تیس نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیرتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌مانایه‌كی تر هه‌ره‌سی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی به‌بڕوای من شتێك نه‌بو كه له خۆیه‌وه دروست ببێت واته له بۆشاییه‌وه به‌رهه‌م نه‌هات، به‌ڵكو ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می ساڵانێكی دورودرێژی فه‌شاله‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌یه له هه‌مو ئاسته‌كاندا، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ده‌بینین ئێمه وڵاتێكی پارچه پارچه‌مان هه‌یه، وڵاتێكمان هه‌یه كۆده‌نگیی نیشتمانیی تێدا نه‌بوه، وڵاتێكمان هه‌یه تاوه‌كو ئێستا متمانه‌ی سیاسی بونی نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌لا هه‌لا بوه، وڵاتێكمان هه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندییه‌كی نامتمانه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی ساڵانێكه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌یت پێویستت به خاڵی یه‌كه‌مه، پاشان خاڵی دوه‌م كه بریتییه له هێز، هێزێكی نیشتمانی كه بتوانێت به‌رگری بكات، بتوانێت له چركه‌ساتی پێكداداندا سه‌قفی داواكارییه‌كانی به‌رزتر بێت، ئه‌مه بونی نه‌بو. له‌سه‌ر ئاستی ئابوری تێكشكانێكی گه‌وره‌مان هه‌یه، له ئاستی دبلۆماسی دۆخه‌كه كاره‌ساتباویتره. دبلۆماسه‌تی كوردی له‌م چركه‌ساته‌دا خراپترین چه‌شنی دبلۆماسیه‌تی كورده به‌بڕوای من له كاتێكدا كه هه‌مو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات به چه‌ندین هێڵی جیاواز به‌ستراوه‌ته‌وه به‌جیهانه‌وه. به كورتی ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مه شكستی به‌رپرسیارێتیی سیاسی و ئه‌خلاقی نوحبه حوكمڕانه‌كه‌ی كوردستانه و به‌رهه‌می چنینه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و به‌ڵێنه درۆ و وه‌همانه‌شه كه بۆ ئینسانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان دروستكرد له‌ماوه‌ی رابردودا.
* بۆچی پێتوایه درۆ و وه‌همه، بۆ نمونه دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، دروستكردنی كیانی سیاسی له‌به‌رده‌م وڵاتانی زلهێزی جیهان و وڵاته هه‌رێمیه‌كان و به‌غدا، بۆ پێتان وایه ئه‌مه درۆ و وه‌همه؟
ئاراس فەتاح: ئێمه چه‌ند رۆژێك دوای بڕیاری ریفراندۆم له‌م به‌رنامه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كاك مه‌ریواندا باسی ریسكه‌كانی ئه‌م ریفراندۆمه‌مان كرد، باسی مه‌ترسییه‌كانیمان كرد بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه، باسی ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیداری سیاسه كه ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر خراپ ده‌شكێته‌وه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێمه، ئێمه پێویستیمان به‌وه نه‌بو كه له‌راستیدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین ئێران یاخود ئه‌مەریكا یاخود وڵاتانی دیكه پێمان بڵێن ئه‌م گه‌مه مه‌ترسیداره نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌قڵی سیاسی ئێمه زۆر وردبینانه‌تر بوایه و كاری له‌سه‌ر ئه‌وه بكردایه، به‌كورتی كه ده‌ڵێم وه‌هم یان درۆی سیاسی، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یە بڵێم كه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی له‌سه‌ر وه‌همێك دروستكراوه كه واقعی نیه، هه‌مو ئه‌و پایانه‌ی كه پێویستە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی پێ دروست بكرێت ئاماده نیه چ له ئاستی ناوخۆیی، چ له ئاستی ئیقلیمی و چ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئاستی سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سایكۆلۆجیش.
* له‌هه‌مان كاتدا ئێوه له وتارێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌ریوان وریا قانع باستان له‌وه كردبو كه ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌م فۆڕمه یان ئه‌م دروشمه‌ن، خۆیان بكوژی هه‌مو ئه‌و پایه و ئه‌و یه‌كانگیریانه‌ن كه ده‌بنه هۆی دروستبونی ده‌وڵه‌ت.
ئاراس فەتاح: یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانی سیاسه‌تمه‌دار بریتییه له‌وه‌ی كه بڕیارێك ده‌دات ده‌بێ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ، سه‌ركرده‌ی میلله‌تێك كاتێك كه بڕیاری ئاشتی یان جه‌نگ یان كوده‌تا ده‌دات یاخود هه‌ر بڕیارێكی تر كه ده‌شێ كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رێت، ئه‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقیی ئه‌م بڕیاره هه‌ڵبگرێت.
* به‌ڕای تۆ ئه‌و به‌رسیارێتیه له كوردستان هه‌ڵنه‌گیراوه؟
ئاراس فەتاح: نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌تا ده‌ره‌نجامه‌كانمان بینی، هه‌مو ئه‌و قسانه‌ی كه كرا جگه له درۆیه‌كی گه‌وره و جگه له پۆپۆلیزمێكی روت و ناسیۆنالیزمێكی به‌تاڵ هیچ ده‌ره‌نجامێكی تری كۆنكرێتیمان نه‌بو، له دوای (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی كه بینیمان شكستێكی سه‌ربازی نه‌بو به ته‌نها، به‌ڵكو شکستێکی ئه‌خلاقی و سیاسی له هه‌مان كاتدا شكستێك بو كه برینێكی قوڵی له كه‌رامه‌تی ئێمه‌دا دروست كردوه وه‌كو مرۆڤی كورد، كاتێك پێشمه‌رگه ببینرێت له ته‌له‌فزیۆن ده‌ست بكات به گریان، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یت كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد چی لێ بێت؟ به‌رپرسیارێتی كاتێك هه‌ڵده‌گیرێت كه تۆ بتوانیت به‌رگری له كۆمه‌ڵگاكه‌ت بكه‌یت و له مه‌ترسییه‌كان ئاگاداری بكه‌یته‌وه و ئه‌گره‌كانی بۆ رون بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده خۆراك و ئازوقه‌ت هه‌بێت كه بتوانیت بیژیه‌نیت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار، به‌كورتی مانای ئه‌وه‌یه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی ئابوری و ئاسایشی خۆراك و سایكۆژیای مرۆڤه‌كان ئه‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێن، ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك بینیمان چ جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆڕه‌وه‌كه‌دا؟ كاره‌ساته كه هێزێك به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات بانگی دوژمن بكات و بڵێت ئه‌گه‌ر ئازان وه‌رن، به‌ڵام له كاتێكدا كه دوژمن هێرش ده‌بات، دو‌ژمنێك كه ناته‌بایه له‌ڕوی هێزی سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجیا و راهێنانه‌وه، تۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانیت گه‌له‌كه‌ت بپارێزیت كه‌واته شكستێكی ئه‌خلاقیت به‌سه‌ر هاتوه.
* ئه‌وه شكستی سه‌ركردایه‌تییه یاخود شكستی جه‌ماوه‌رییه بۆ نمونه شكستی شه‌قام، شكستی پێشمه‌رگه، شكستی هاوڵاتی؟
ئاراس فەتاح: ئه‌بێ له دو ئاستدا شته‌كان جیا بكه‌ینه‌وه شكستی شه‌قام چیه؟ به‌بڕوای من یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ریفراندۆمه بریتی بو له‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه پۆپۆلیزم و حه‌ماسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه هه‌واكه‌ی هه‌مومانی گێژ كرد، به‌چه‌شنێك كه نوخبه‌یه‌كی زۆر بچوك مابوه‌وه كه به‌رگری له بیروڕا عه‌قلانیه‌كانی خۆی ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ته‌خوین كردن و ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام.
* به‌ڵام زۆرێك له رۆشنبیرانیش كه‌وتنه ناو ئه‌و هه‌وایه‌ی باسی ده‌كه‌ین.
ئاراس فەتاح: ئه‌م جۆره پرۆژانه به‌بێ رۆشنبیر ناكرێت، به‌بێ میدیا ناكرێت، تۆ بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كی ئایدیۆلۆچی بدۆزیته‌وه، له‌گه‌ڵ پشتیوانی مادی و پشتیوانیی فیكری بۆ به‌تیۆریزه‌كردنی ئه‌و جۆره پرۆژانه، پێویستیت به رۆشنبیر هه‌یه، ئیتر ئه‌و رۆشنبیرانه له ناوه‌وه بن یان له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن و ئیشیان پێ ده‌كرێت و ده‌خرێنه ناو ئه‌م پرۆژانه‌وه، ئێمه نه‌ك له ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له هه‌مو ئه‌زمونه دیكتاتۆریه‌ته‌كانی جیهان ئه‌وه‌مان بینیوه كه چۆن رۆشنبیر بانك ده‌كرێت و به‌یعه‌ت به سه‌رۆك ده‌دات و به‌یعه‌ت به پرۆژه سیاسییه‌كانی ده‌دات.
* پێتان وایه له‌دوای (16) ئۆكتۆبه‌ره‌وه قۆناغێكی نوێی سیاسی له دۆخی سیاسیی هه‌رێم دروست ده‌بێت یان راچڵه‌كاندنێك له سیسته‌می سیاسی و له نوخبه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت بۆ گۆڕانكاری؟ یان پێتان وایه كه ئه‌مه دۆخێكه و په‌یوه‌سته به ناوچه دابڕاوه‌كان و كۆتایی دێت و ئیدی سیسته‌می سیاسی و دۆخی سیاسی و ره‌فتاری سیاسیی سه‌ركرده سیاسییه‌كان وه‌كو خۆی ده‌بێ؟ یاخود (16)ی ئۆكتۆبه‌ری تر بۆ ناوخۆی كوردستانیش ده‌بێته قۆناغێكی نوێ له كاری سیاسی و دۆخی سیاسی؟
ئاراس فەتاح: به‌بڕوای من ئه‌م شكسته شكستێكی مێژوییه، شكستێكه ئه‌بێت بێبه‌زه‌ییانه بیخوێنینه‌وه و ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن و هه‌ڵی بسه‌نگێنین دور له هه‌مو عاتیفه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و دور له حه‌ماسه‌ت و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت سۆزداری نه‌ته‌وه‌یی. كاتێك ده‌توانین باس له قۆناغێكی نوێی سیاسی بكه‌ین كه هۆشمه‌ندییه‌كی ره‌خنه‌ییش به‌رامبه‌ری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ندییه‌كی ره‌خنه‌یی به‌رامبه‌ر به‌م شكسته نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م شكسته تێده‌په‌ڕێت وه‌كو هه‌مو شكسته‌كانی تر، ئه‌م روداوه روداوێكی زۆر كاره‌ستئامێزه، لێكه‌وته‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانشی به‌بڕوای من چه‌ندن ساڵمان ده‌وێت تاوه‌كو لێی ده‌ربچین. واته ئه‌و شكسته ئه‌خلاقی و سیاسیه و شكاندنی كه‌رامه‌تی كوردی و لاوازكردنی رۆحی هیوا به‌دواڕۆژێكی باشتر و له‌ده‌ستدانی (50%)ی خاكی كوردستان و جگه له‌وه‌ش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه (14) ساڵه حوكم ده‌كات نه‌بتوانی (14) سه‌عات به‌رگری له كه‌ركوك بكات، ئه‌مه شكستێكه كه تۆ نا‌توانیت هه‌روا به‌ئاسانی به‌سه‌رتا تێپه‌ڕێت. ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئه‌م شكسته كاتێك ده‌بێت به شكستێك كه بتوانین تێی په‌ڕێنین كه هۆشمه‌ندیمان به‌رامبه‌ری هه‌بێت، ئه‌م هۆشمه‌ندییشه پێویستی به‌وه هه‌یه كه تۆ بیر بكه‌یته‌وه تێگه‌یشتنت هه‌بێ و پرۆژه‌ی نوێت هه‌بێت به‌رمبه‌ری، له‌م چركه ساته‌دا به‌بڕوای من كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌فیعلی خه‌مبارترین كۆمه‌ڵگایه له‌به‌رئه‌وه‌ی سوای وه‌همێك بوه كه پێم خۆشه دو نمونه بگێڕمه‌وه، نمونه‌یه‌كیان با باسی پرد بكه‌ین، پرد ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌ك نیه یاخود پێكهاته‌یه‌ك نیه بۆ گه‌یاندنی دو جوگرافیا به یه‌كتری، به‌ڵكو له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌ره‌سته‌یه‌كه بۆ په‌یوه‌ندی، ئه‌مانه پردێكیان بۆ ئه‌م خه‌ڵكه دروسیت كرد هه‌مویان خسته سه‌ر پرده‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بمانبه‌بنه ئه‌ودیو كه پێی ده‌وترێ ده‌وڵه‌تی كوردی و پێی ده‌وترێ دواڕۆژێكی باشت و ده‌وترا كه له نه‌ورۆزی داهاتودا نه‌ك ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نین به‌ڵكو تیایدا ده‌ژین. گرغته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ پرد چه‌نێك وه‌زیفه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی هێنده‌ش وه‌زیفه‌یه‌كه بۆ بڕینی په‌یوه‌ندی، له‌كاتی جه‌نگدا ده‌شكێنرێت و ده‌ته‌قێنرێته‌وه، هێزی به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر پێویستیی پێی بو پرده‌كه دروست ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه ئه‌وبه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ن\ی ئاسایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا پرد شوێنێكه بۆ خۆكوژی، بۆ نمونه پردی شیكاگۆ چه‌نێك جوان و سه‌رنجڕاكێشه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین كه‌س له‌وێوه كاری خۆكوژی ئه‌نجامداوه. به‌كورتی پرد لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی هه‌یه. ئه‌م پرده‌ی كه بۆ كوردسان دروست كرد، له‌راستیدا میلله‌تی كوردیان له ناوه‌ڕاسته‌كه‌یدا به‌جێ هێشت و خۆكوژییه‌كی سیاسی بو. دیوه‌كه‌ی تری كه ئه‌مه‌وێ باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه له ئه‌فسانه‌ی یۆنانیه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن چیرۆكی قتوه‌كه‌ی پاندۆرایه. پاندۆرا كه به قتوه‌كه‌ی به‌ناوبانگ بو، خواوه‌ند زیۆس پێی وت به‌م قتوه ده‌تگه‌یه‌نم بۆ لای مرۆڤه‌كان. ئه‌وه بو دروستیان كرد. خواوه‌ندێكه زیۆس دروستیكرد له ڕقی پرۆمسیۆس چونكه ئاگره‌كه‌ی دزی، وه پێی وت تۆ ئه‌چیته ناو مرۆڤه‌وه به‌ڵام نابێ ئه‌م قتوه بكه‌یته‌وه، له‌چركه‌ساتێك له چركه‌ساته‌كاندا ئه‌م خانمه قتوه‌كه‌ی كرده‌وه، قتوه‌كه به‌وه به‌ناوبانگه كه پڕیه‌تی له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشی، كه قتوه‌كه‌ی كرده‌وه ئیتر له‌و ساته‌وه مرۆڤایه‌تی له‌م دۆخه‌دا ده‌ژی، به‌ڵام زو فریا كه‌وت و قتوه‌كه‌ی داخسته‌وه، ئه‌و شته‌ی كه تیایدا مایه‌وه هیوایه. بارزانی قتوه‌كه‌ی پاندۆرای بۆ كردینه‌وه، واته نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئێمه دروست بو كه ده‌ره‌نجامه‌كانی ئێستا نایبینین، له‌هه‌مان كاتدا شكستێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئێمه دروست كرد كه ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌ئێستادا ته‌نها سه‌ره‌تاكانی ده‌بینین. له‌هه‌مان كاتیش‌دا نابه‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسیشی به‌جێهێشت كه به‌درێژایی سێ مانگ سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌ی ده‌كرد به‌ته‌نها و یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری تر له ته‌نیشتیه‌وه وتاری پێشكه‌ش نه‌ده‌كرد، ئێستا هه‌فته‌یه‌ك زیاتره ئێمه نایبینین، ئه‌مه به‌رپرسیارێتیه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا كه ئه‌بێ هه‌تبێت، به‌مانایه‌كی دیكه ئه‌وه‌ی له قتوه‌كدا ماوه‌ته‌وه ئێستا پاش ئه‌وه‌ی قتوه‌كه‌ی داخست و نه‌هامه‌تیه‌كان هه‌مو هاتنه‌ده‌ر، بریتییه له هیوایه‌ك كه له‌ناو قتوه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بیكه‌ینه‌وه ئه‌ویش ئه‌ڕوات.
* ئێوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه چه‌نێك شكستی سه‌ربازییه، ئه‌وه‌نده‌ش شكستی سیاسی و ئه‌خلاقیی نوخبه‌ی سوڵتانی و سه‌ربازی و رۆشنبیریه‌كه‌یه‌تی، ئه‌م نوخبه سیاسی و سوڵتانیه شكستی هێناوه به‌ته‌واوه‌تی؟ ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه شكسته‌كه ناگوازرێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و بۆ ناو ئه‌و قه‌واره سیاسیه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه؟ به‌م شكسته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م نوخبه سیاسیه به‌رده‌وام بێت تا كوێ بڕ ده‌كات؟
ئاراس فەتاح: ئه‌م نوخیه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمدا وه‌همی ئه‌وه‌ی بڵاو كردبۆوه كه (80) ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵماندایه، وه‌همی ئه‌وه‌ی بڵاو كردبوه‌وه كه شه‌ڕمان توش نابێت، وه‌همی ئه‌وه‌ی بڵاوكردبوه‌وه كه گه‌مارۆمان ناخرێته سه‌ر و ئه‌گه‌ر گه‌مارۆش دراین ئه‌وا با له برسا بمرین كێشه نیه، وه‌همی ئه‌وه‌ی بڵاوكردبوه‌وه كه ئه‌كرێ به‌زوترین كات ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین و زۆر شتی تریش كه سه‌رجه‌میان مژدی به‌تاڵ و خه‌ونی ئه‌رخه‌وانییان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌رهه‌مهێنا و بینیمان كه به‌رگه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی جه‌نگیان نه‌گرت و ئێستاش به‌ده‌ر له‌و شه‌ڕه‌ی میدیایه‌ی له‌نبَوانیاندایه و باسی خیانه‌تی یه‌كیتری ده‌كه‌ن، من پرسه‌كه‌م ئه‌مه نیه، پرسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌ردولا به‌یه‌ك ئاست و به‌یه‌ك قوڵایی به‌شدارن له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌ره‌و ئه‌م داڕمانه مێژوییه. له‌م جۆره سیسته‌مانه‌دا كه‌سی یه‌كه‌م به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه، ئه‌م كه‌سی یه‌كه‌مه له‌مڕۆدا بارزانیه، ئه‌م په‌یامه بارزانی هه‌ڵیگرتبو به به‌یعه‌تی هه‌مو ئه‌و حیزبانه‌ی كه دوای كه‌وتبون و به به‌یعه‌تی هه‌مو ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه پاساوی ئایدیۆلۆژییان بۆ ده‌هێنایه‌وه هه‌ر له چه‌په‌وه بۆ راست و له عه‌لمانیه‌وه بۆ ئیسلامی. به‌مانایه‌كی تر ئه‌مڕۆ هه‌مو له‌ناو ئه‌م شكسته‌دا به‌شدارین. زه‌حته‌مه له ئێستادا پاساوهێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئایا ئه‌م شكسته ته‌نها شکستێکی سه‌ربازی بو یان نا، ئێستا ئه‌وان ئه‌یانه‌وی به‌و ئاراسته‌یه‌دا بیبه‌ن كه شكستێكی سه‌ربازیمان توش بوه و ئه‌و شكسته سه‌ربازییه‌ش په‌یوه‌ندیی به خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌بو نه‌ك حیزبێك، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به چه‌ند كه‌سێك له‌ناو حیزبێكدا هه‌یه، ئه‌م گفتوگۆیه له راستیدا زۆر لاوازه و گوتارێكه كه بیركردنه‌وه قفڵ ده‌دات و ئێمه به‌ره‌و كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌بات كه له‌راستێدا ناكێشه‌یه. ئه‌سڵی كێشه‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه وا تۆ پرۆژه‌یه‌كت هه‌بو بۆ ئه‌م میلله‌ته و ئه‌م پرۆژه‌یه شكستی هێنا، ئه‌م پرۆژه‌یه شكستێكی گشتگیره، شكستێكی ته‌نها كه‌سێك لێی به‌رپرسیار نیه، به‌ڵكو كۆی ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌ژێر باڵی بارزانیدا بون.
* به‌ڕێزت باس له‌وه ده‌كه‌یت كه ئه‌و كاراكته‌ره باجی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر شكستی هێنا هه‌رچیه‌ك بێت ده‌یده‌ن، پێت وایه ئه‌بێت باجه‌كه‌ی چی بێت؟
ئاراس فەتاح: كاتێك شكست توشی بۆته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، باجه‌كی بریتییه له وازهێنان، باجه‌كه‌ی بریتییه له به‌جێهێشتن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه. تۆته‌ماشای وه‌رزش بكه راهێنه‌ر ده‌گۆڕن كاتێك كه به‌رده‌وام تیمه‌كه شكست ده‌هێنێت، له جه‌نگیشدا به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی شكست و دۆڕاندندا ئه‌بێ فه‌رمانده‌كان ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. له كۆمه‌ڵگا دیموكراتیه‌كاندا به نمونه له ئه‌ڵمانیا كاتێك كه یه‌ك كه‌س بكوژرێت سه‌رۆكی پۆلیسی شاره‌كه یاخود وه‌زیری ناوخۆ له‌پااڵیدا ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه. له كۆمپانیا ئابورییه‌كانیشدا كاتێك كۆمپانیایه‌ك مایه‌پۆچ بێت، ئه‌بێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. نمونه‌ی ترمان هه‌یه له ئه‌ڵمانیا كه سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانكگ به‌هۆی شكسته‌وه خۆی كوشت، له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، یان خۆكوشتنه وه‌كو هیتله‌ر و چه‌ندانی تر، یاخود خه‌ڵك سزای ئه‌دات یان به پرۆسه‌یه‌كی سیاسی و به پرسه‌یه‌كی یاسایی تێپه‌ڕ ده‌بێت و سزا ده‌درێت.
* سه‌رۆكه‌كانی ئێمه ئه‌مانه ده‌كه‌ن؟
ئاراس فەتاح: ئه‌مانه له وڵاتی ئێمه‌دا زه‌حمەته، چونكه به‌رپرسیارێتی سیاسی نیه، هیچ سیاسییه‌كی كوردی بەدرێژایی (26) ساڵه بچوكترین به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقیی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌بچوكترین شكست له‌ڕوی ئیداری و له‌ڕوی گه‌نده‌ڵی و له هه‌مو رویه‌كه‌وه وه‌رنه‌گرتوه، من تائێستا گوێم له یه‌ك كه‌س نه‌بوه یاخود یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار یان یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌بوه كه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كلتورێكمان هه‌یه كه ناومان ناوه كلتوری سوڵتانی، بیریشمان نه‌چێت سیستەمی سیاسی له وڵاتی ئێمه‌دا سیسته‌مێكی داخراوه، سیسته‌مێكه به‌رپرسیارێتی هیچ ئاكتێكی سیاسی هه‌ڵناگرێت و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقیه‌تی سیاسی نیه، كۆمه‌ڵگایه‌كت هه‌یه داوه‌شاوه له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا، كۆمه‌ڵگایه‌كت هه‌سه یسته‌می په‌رله‌مانیی تێدا تێكشكێنراوه، خه‌باتی په‌رله‌مانیی تێدا وردوخاش كرا، كۆمه‌ڵگایه‌كت هه‌یه ئه‌وه‌تا به‌ره‌و جه‌نگێكی پروكێنه‌ر و وێرانكه‌ر ده‌تبات، كێ به‌رپرسیارێتیی هه‌ڵگرتوه؟ به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌كو وتم ئێستا شه‌ڕه‌كه خستویانه‌ته ئاستێك كه ئاستێكی نائاسته ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه كێ خیانه‌تی كردوه و كێ خیانه‌تی نه‌كردوه.
* ئێوه باسی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مكی خیانه‌تیش ئه‌كه‌ن له نوسینه‌كه‌تاندا؟
ئاراس فەتاح: به‌ڵێ من كاتێك كه باسی چه‌مكی خیانه‌ت ئه‌كه‌م، مه‌به‌ستم یه‌ك شته، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له دوای ئه‌م شكسته‌وه ئه‌بێت زۆر چه‌مك ده‌ستكاری بكه‌ین، چه‌مكی كوردبون، چه‌مكی نه‌ته‌وه‌بون، پێشمه‌رگه، ده‌سه‌ڵات، سیستم، چه‌مكی سه‌رۆك و زۆر شتی تریش كه ده‌بێ ده‌ستكاری بكرێت و خویندنه‌وه‌یه‌كی بێبه‌زه‌ییانه و عه‌قڵانی و ئه‌كادیمیی بۆ بكه‌ین. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم هه‌مو ئه‌م به‌هایانه ده‌ستكاریی قوڵ ده‌كرێ له داهاتودا له دنیای ئێمه‌دا، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه وا وێنامان له‌سه‌ری هه‌بو بو كه چ پاڵه‌وانێكه و دروستیانكردبو، یاخود ئه‌و سه‌ركردانه‌ی وه‌كو پاڵه‌وانێك خۆیان نمایش ده‌كرد له ته‌له‌فزیۆنه‌كان، بینیمان له كاتی جه‌نگدا به چ ره‌زاله‌تێك قسه‌یان ده‌كرد، كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كه له‌هه‌مو ئاسته‌كانی تریش ئینسانی ئێمه جارێكی تر بینیمان كه به چ ره‌زاله‌تێك شاره‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵێت و توشی زه‌برێكی ده‌رونیی ناهه‌موار ده‌كرێته‌وه.
* له‌هه‌مان كاتدا خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه دره‌نگتر نه‌كه‌وت یاخود دواتری نه‌خست و نه‌یگه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌یه‌یه‌كی دیكه؟
ئاراس فەتاح: ئه‌م شكسته هێنده‌ی له شكستی (1967)ی جه‌نگی عه‌ره‌ب ئیسرائیل ده‌چێت، له شكستی (1974) ناچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌بێ كورد له داهاتودا بۆ ماوه‌یه‌كی مێژویی دورودرێژ شه‌ڕی ئه‌وه بكات كه كه‌ركوك جارێكی دیكه باسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت كه شارێكی كوردیه، ئێمه له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمدا هاوارمان كرد وتمان ئه‌م شاره له‌ده‌ست ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه، وتمان ئێمه كه‌مینه‌ین له‌و ناوچانه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه تۆ ئه‌م ریسكه بكه‌یت و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی ئه‌م دۆخه كاره‌ساتباره‌ی دروستكردوه كه ئێستا له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌یبینیت، واته عه‌ره‌ب چه‌ند ساڵی خایاند تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر سینا و كه‌رتی خۆرئاوا و به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرا كە ئیسرائیل داگیری كردون و به‌ئاسانی ته‌سلیمی نه‌كرده‌وه، ئه‌م دۆخه‌ی ئێمش هاوشێوه‌یه. ده‌وڵه‌تی عێراق له جه‌نگدایه، یه‌ك پرنسیپ كارده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه براوه ئیملای ئاشتی ده‌كات، دۆڕاو پێی ده‌ڵێن ئاراسته‌ی پێكه‌وەژیان یاخود ملكه‌چی چه‌نده قوڵه یاخود به‌ره‌و كوێ ده‌چێت. ئێمه ئێستا له‌م دۆخه‌داین، واته شكستێكی سه‌ربازی و شكستێكی ده‌رونی و شكستێكی سیاسیمان توش بوه، ئه‌م شكسته ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌وه‌یه عێراق یه‌ك له‌دوای یه‌ك پاكێجت بۆ ده‌رده‌هێنێت و ئیملای شه‌ڕت بۆ ئه‌كات، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه عه‌ره‌ب بردویه‌تیه‌وه. ئه‌م جه‌نگه راسته هێشتا كۆتایی پێ نه‌هاتوه، به‌ڵام باشتر وایه زو كۆتایی پێ بهێنرێت و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه هه‌ڵبگیرێت.
* ئەرکی هێزەکانی دەرەوەی ئەم نوخبە سیاسیە چیە؟
ئاراس فەتاح: ئەم شکستە ئاسان نیە بێگومان، یەک شت هەیە ئەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە، ئەویش ئەوەیە لەدوای ئەم شکستە ئەم نوخبە سوڵتانیانە جارێکی تر بۆیان نییە نوێنەرایەتی ئەم گەلە بکەن و بچنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ عێراقدا، چونکە دەچنە ناو خەیمەی سەفوانەوە، ئەوەشی هەمانە بۆ مانەوەی خۆیان لەدەستمان ئەچێت. لەگەڵ کاک مەریوان پێشنیاری ئەوەمان کرد کە بۆ ئەوەی لەم قەیرانە قوڵەی ئێستا کۆمەڵگەی کوردی رزگاری بێت، پێویست بە دو شت هەیە، ئەقڵانییەت، لەگەڵ ریسک، ئەو دوانەش واتە دروستکردنی پڕۆژەیەک کە ئەم دو شتە لە خۆی هەڵگرێت کە بریتییە لە کۆکردنەوەی کۆی ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی کە لەدەرەوەی نوخبەی دەسەڵاتداران، و دروستکردنی ئەوەی ناومان ناوە بلۆکێکی مێژویی، ئەم بلۆکە مێژوییە دەتوانێت وەڵامی هەبێت بۆ ئەم دۆخە، وە ئەبێت وەڵامیشی هەبێت بۆ ئەم دۆخە، بەڵام دەبێت پڕۆژەی هەبێت، چونکە سیاسەت بەبێ ئایدیا و بەبێ پڕۆژە نابێت.
من بۆچونم وایە دەرچەی سەرەکی بۆ ئەم دۆخە بریتییە لەوەی کە کۆتایی بە دەسەڵاتدارێتی ئەم هێزە نابەرپرسیارانە بهێندرێت بەو مانایەی کەوا چیدی پڕۆژەکەیان لەرویی مێژوییەوە و لەروی سیاسییەوە کۆتایی پێهاتوە، ئەرکی ئەخلاقیشیان ئەوەیە کە وازبهێنن، بەڵام من بە گومانم ئەوە بکەن چونکە مومکین نیە بەبێ فشار ئەم جۆرە دەسەڵاتانە شتێکی وا بکەن، فشاریش تەنها لەو هێزانەوە دێت کە لەدەرەوەی ئەم دەسەڵاتەدایە، تا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهێز نەبن، ئەم جۆرە دەسەڵاتانە ملکەچ ناکەن، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بە کردار دەتوانن بەهێز بن.
* ئێستا کە هێزە سیاسییەکانی داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستا و سەرۆکایەتی هەرێم و دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی دەکەن، ئەمە چۆن بۆ کردار تەرجەمە دەکرێت؟
ئاراس فەتاح: ئەم بیرۆکانە تازە گەڵاڵەبون و کارێکی پۆزەتیڤە و بەرەو هەنگاوی دروست دەڕوات، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە چۆن تەرجومە دەکرێت بۆ کردار، ئێمە زیاد لە کەرەستەیەکمان هەیە، هەر لە کەرەستەی پەرلەمان تا دەگاتە کەرەستەی هەڵبژاردن، هێزەکان کارتیان هەیە، بەس کرداریان نیە، لە هەمان کاتیش‌دا مەترسییەک هەیە کە دەشێت بەشێک بێت لە سایکۆلۆژیای هێزەکان، کە ئەویش مەترسی شەڕی ناوخۆ و تێکچونی ئارامی و دوئیدارەیی.
ئیشی حیزبی سیاسی بریتییە لە دروستکردنی گوتار و ململانێ و روداو، ئەگەر ئەمانەت پێ نەکرا، ئەوا دەکەویتە دوای روداوەکان، ئێستا لە دونیای ئێمە گەورەترین روداو دروست بوە، کە تۆ نەتوانی بەرپرسیارێتی مێژوییت بەرامبەر بەم روداوە هەبێت، ئەمە دوبارە ئەو رەخنانەی ئێمە کە لەدەسەڵاتی کوردی هەمانە کە دەڵێین ئەمانە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێمە هەڵناگرن، روبەری ئەم هێزانەی تریش دەبنەوە، چونکە لەم چرکەساتانەدا بەرپرسیارێتیەکی ئینسانی و ئەخلاقی گەورەیە کە تۆ وەڵام و پڕۆژە و ئایدیا و هەبێت و هەنگاویشت هەبێت بۆ ئەوەی دەرەچەیەکی سیاسی نوێ لەم کۆمەڵگەیەدا هەبێت.