(سبەی):
ژمارەیەک ریكخراوی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌له‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی له هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا (20) ریكخراوی کۆمەڵی مەدەنی رایدەگەیەنن: به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه (50%)ی خاكی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ستدراوه و كێشه‌كانی هه‌رێم قوڵتر بونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه خراپ بون به‌جۆرێك هه‌ندێك له وڵاته دۆسته‌كان پشتیان له‌كورد كردوه.
ئەو رێکخراوانە داوا دەکەن؛ لایه‌نه‌كان له بری هه‌وڵدان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كاتی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێت و دواتر ئه‌و حكومه‌ته ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك بكات بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت و به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا.