(سبەی):
سەڵاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندانه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: رێگای خه‌باتیان ئاسان نییه، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌رده‌كه‌ون.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) له زیندانه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی دوه‌مین كۆنگره‌ی رێكخستنه‌كانی پارته‌كه‌ی له شاری وانی باكوری كوردستان كرد و رایگه‌یاند: به‌هۆی هێرش و سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌ده‌په زیندانی كراوه، به‌ڵام به زیندانیكردنیان چالاكی هه‌ده‌په كۆتایی نایه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه؛ ملیۆنان كه‌س به‌شداریی خه‌باتی هه‌ده‌په‌ی كردوه و به زیندانیكردنی كه‌سێك خه‌بات راناوه‌ستێت، چونكه پارته‌كه‌یان كه‌سێك به‌ڕێوه‌ی نابات.
ده‌میرتاش له‌و په‌یامه‌دا ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو کە؛ رێگای خه‌باتیان ئاسان نییه، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌رده‌كه‌ون و كه‌شتی خه‌باتیان ده‌گاته كه‌نار.