(سبەی):
کۆبونەوەی وەفدی پارتی و هێزە عێراقییەکان کۆتایی هات و فەرماندەیەکی سوپا ئاشکرای دەکات، رێککەوتون پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنورەکانی ساڵی (2003).
ئەمڕۆ جارێکی دیکە وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کۆبونەوە.
عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد کە رێککەوتون پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ سنورەکانی ساڵی (2003) و کۆبونەوەکانیشیان بۆ ئەو مەبستە بەردەوام دەبێت.
غانمی بە تەلەفزیۆنی عێراقییەی راگەیاند: کەشی کۆبونەوەکانی ئیجابی بون و پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکانی عێراق بەردەوام دەبن لە کۆبونەوەکانیان و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە جناکۆکەکان.
هاوکات، كۆبونه‌وه هونه‌رییه‌كانی نێوان وه‌فدی سه‌ربازی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان به هێزه‌كانی عێراق بەردەوامە، به‌پێی رێككه‌وتنی پێشتری نێوانیان، حه‌شدی شه‌عبی و پارتی رێككه‌وتون له‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕو دیاریكردنی واده‌ی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ هیڵی سه‌وز و راده‌ستكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان .
بەپێی زانیارییەکان؛ وەفدی پارتی رازی بوه به كشانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ساڵی (2003) لێی بوه و ده‌روازه سنورییه‌كانیش راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه و رێککەوتنکە بۆ دوباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقە له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدێكی حه‌شدی شه‌عبی و پارتییه كه‌تێدا له‌سه‌ر چەند خاڵێک رێككه‌وتون، کە ته‌واوی خاڵه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی عێراقیدایه له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فده‌كه‌ی پارتی داوای ئه‌وه‌یان كردوه گره‌نتی یان پیدرێت كه هێزه‌كانی عێراق هێرش ناكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر.
ئه‌بو ئالائ ئه‌لوه‌لائی، كه‌یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێندا كردوه، له لێدوانێكدا بۆكه‌ناڵی ئافاق رایگه‌یاندوه؛ رێككه‌وتون له سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی (24) سەعات به‌درێژایی نێوان قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌ی ره‌بیعه كه ده‌كاته (252) كیلۆمه‌تر شه‌ڕ رابگیرێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌فدێكی ته‌كنیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كۆببنه‌وه بۆ دیاریكردنی واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی هیڵی سه‌وز و راده‌ستكردنی ده‌روازه سنوریه‌كان به‌حكومه‌تی عێراق.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم له دانوستاندان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێش (19/3/2003) تێیدا جێگیر بون كه به‌هێڵی سه‌وز ناسراوه، بەڵام به‌پێی زانیارییه‌كان به درێژایی شه‌وی رابردو پارتی هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌یدی راگه‌یاندوه؛ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و چیای باشیك و پردێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هێزانه نیازیان خراپه و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی رایگه‌یاندوه؛ پێشمه‌رگه متمانه‌ی به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ جموجۆڵه‌كانی ئه‌و هێزه‌دا ده‌كات.