عەبادی باسی روداوەکانی هەرێم دەکات

(سبەی):

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ بەوردی چاودێری روداوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەشڵێت: هێرشکردنە سەر بارەگای حیزبەکان و رۆژنامەنوسان زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئاگاداری هێرشکردنە سەر بارەگای حیزب و رۆژنامەنوسانن لە هەولێر و دهۆک و ئەو کارانەش زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

داواش دەکات پابەندی یاسا بن و دۆخەکە هێوربکرێتەوە و ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری نەکاتە سەر هاوڵاتیانی کورد، کە بەهۆی ئەو جۆرە سیاسەتانەوە زیانی زۆریان بەرکەوتوە.

جەختیش دەکاتەوە لەوەی حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت ئارامی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا هەبێت و کاردەکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و گیانی هاوڵاتیان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە