میدیای گۆڕان ئیدانەی شەهیدکردنی  ئەرکان شەریف دەکات

(سبەی):

میدیای بزوتنەوەی گۆڕان، بەتوندی شەهیدکردنی رۆژنامەنوسی کورد ئەرکان شەریف کامیرامانی تەلەفزیونی کوردستان لە داقوق سەرکۆنە دەکات، شەهید کردنی ئەو رۆژنامەنوسە لەناو ماڵی خوێدا لەداقوق مایەیی خەمێکی قوڵە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە وسەرخۆشی لەخۆمان و کەس وکار و هاورێ و هاوکارانی دەکەین.

ئومێدەوارین، لەم هەلومەرجە سەختەی گەلەکەمانی پێدا تێدەپەڕێ، هاوڵاتیانی ناوچە دابڕێنراوەکان پارێزراوبن و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەش دەستبەرداری کوشتن و ئازاردانی هاوڵاتیانی بێ تاوانبن.

میدیای گۆڕان

31.10.2017

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە