(سبه‌ی):
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و مارتن وۆرك كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێم سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق به‌هۆی ته‌واوبونی ئه‌ركه‌كه‌ی، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆلای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی ئارامگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای كرد و چه‌پكه‌گوڵی وه‌فای له‌سه‌رگڵكۆكه‌ی دانا، دواتر له‌دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كان ئاماده‌ی بون گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم و قۆناغی دوای ریفراندۆم.
باڵیۆزی به‌ریتانیا پشتیوانی ولاته‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری و گواستنه‌وه‌ی دیموكراتی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.