“نێچیرڤان بارزانی داوای دیداری ئەردۆغانی كردوە”

دیدارێکى پێشوى ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانى

(سبەى):

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی داوایكردوە چاوی بە ئەردۆغان بكەوێت، بۆ ئەوەش توركیا بەپێویستی دەزانێت هەولێر هەنگاوی دیكە بگرێتەبەر.

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد؛ رادەستكردنی دەسەڵاتەكانی مەسعود بارزانی بە نێچیرڤان بارزانی دیمەنێكی نوێ دێنێتە كایەوە ‌و هەڵسەنگاندن بۆ داواكاریەكەی نێچیرڤان بارزانی دەكرێت بۆ دیداری ئەردۆغان و وتیشی: “ئەنجامدانی دیدارەكە لە دەستی سەرۆك كۆماردایە ‌و ئەگەر هاتو بەگونجاوی زانی لە كات ‌و شوێنی گونجاودا ئەم دیدارە دەكرێت، بەڵام بۆ ئەمەش پێویستە هەولێر هەنگاوی دیكە بگرێتەبەر”.

وتەبێژی سەرۆك كۆماری توركیا، لەبارەی ریفراندۆمەوە، وتی: “چاوەڕوانی هەموان لە ئیدارەی هەولێر ئەوەیە كە ئەم ریفراندۆمە بخەنە جێگەی نەبوان ‌و لەم هەنگاوە هەڵەیەی ناویانە پەشیمان ببنەوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە