(سبەی):
له‌سه‌ر داوای عه‌بادی، توركیا زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی بانكی و حسابی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای پارتی و ژماریه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی ده‌دات به حكومه‌تی عێراق .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتون و پێشتریش له سایتی دیجله هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرابوه‌وه، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆبونه‌وه دو قۆڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، داوای زانیاری كردوه له‌سه‌ر ژماره‌ی بانكی چه‌ند به‌رپرسێكی كردوه له توركیا كه ساڵانێكه مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانیان له رێگه‌ی بانكه‌كانی توركیاوه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رۆك كۆماری توركیا زانیاری له‌سه‌ر ژماره حسابی ئه‌و به‌رپرسانه داوه به عه‌بادی، ئه‌ویش ده‌یه‌وێت له رێگای یاساییه‌وه كاریان له‌سه‌ربكات.