(سبه‌ی):
له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵێك و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی و پۆلیسێك كوژران.
ئاژانسی خه‌به‌ری توركی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی كایاپنار له ناوه‌ندی شاری ئامه‌د له باكوری كوردستان، به‌تۆمه‌تی بونی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ماڵێك.
به‌پێی قسه‌ی ئاژانسه‌كه، له‌كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆسه‌ر ماڵه‌كه، روبه‌ڕوبونه‌وه رویداوه و دوای دو كاتژمێر هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ماڵه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا پۆلیسێك و هاوڵاتییه‌ك كوژراون و نۆ پۆلیسی تر برینداربون.