(سبەی):
زەینەدین زێدان ستایشی ئاستی تیپەکەی دەکات و دەڵێت: لە یارییەکەی لاس پالماسدا ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کردوە.
زێدان لەدوای تەواوبونی یاری یانەکەی لەبەرامبەر لاس پالماس و بردنەوەیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ گرنگ سەرکەوتنە لەدوای دو یاری دۆڕاندن.
وتیشی: خۆشحاڵبوم بۆ گۆڵەکەی ئەسینسیۆ و زۆر جوان بو، گرنگ سێ خاڵی یارییەکە بو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بە هێمنی یاری دەکەن و ماوەیەکی باشیش لەبەردەمیاندا هەیە بۆ بیرکردنەوە لە هەفتەکانی داهاتو.
سەبارەت بە ئاستی رۆناڵدۆ، زیدان وتی: رۆناڵدۆ دڵخۆشبو بە دروستکردنی گۆڵەکە بۆ ئیسکو، راستە دەبێت رۆناڵدۆ گۆڵ بکات چونکە دەزانین ئەو جیاوازی دروست دەکات، ئەو سودی زۆرە بۆ یانەکە و لەکۆتایشدا رۆناڵدۆ جیاوازی دروست دەکات.