(سبه‌ی):
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی دوی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر‌و پۆلیسی فیدراڵیی و پۆلیسی خۆجێیه‌تی، كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منیی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و بوار ناده‌ن جارێكی تر هێرشی تیرۆریستی دوباره ببێته‌وه.
مه‌عن ساعدی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و دو كه‌سه‌ی له شاری كه‌ركوك خۆیان ته‌قانده‌وه، تیرۆریستی بیانی بون و به گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، عه‌ره‌بی ناعێراقی بون.
وتیشی:”دڵنیایی ده‌ده‌ینه كه‌سوكاره‌كانمان له‌شاری كه‌ركوك، كه ئه‌و جۆره هێرشانه جارێكی دیکە دوباره نابنه‌وه، هێزه‌كانمان له ناو شاره‌كه و ده‌ره‌وه‌یدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و چاودێریی دۆخی ئه‌منی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه و رێگرتن له‌هه‌ر جۆره په‌لامارێكی تیرۆریستی و هه‌وڵی دیكه، كه ئامانجی تێكدانی دۆخی ئه‌منیی ناوشاری كه‌ركوك بێت، پشتیوان به‌خوا ئه‌م شاره به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانیه‌وه به‌ئارامی و سه‌قامگیریی ده‌ژین”.