ئیتاڵییەکان ترسیان لەوە هەیە نەگەنە مۆندیال

ئەو لێدانەى بوە هۆى دۆڕاندنى ئیتاڵیا

(سبەى):

دوای 60 ساڵ ئیتاڵیا نزیكە لەوەی بەشداری دوا یارییەكانی مۆندیال نەكات دوای ئەوەی یاریی رۆیشتنی بە هەڵبژاردەی سوید دۆڕاند، ئوسترالياش یاریەکەى لەگەڵ هیندۆراس بەبی گۆڵ کۆتایى پێهێنا و چاوى لەوەیە لە خاکى خۆیدا بردنەوە مسۆگەر بکات.

لە یاریی رۆیشتنی قۆناغی پاشكۆی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوە میوانی هەڵبژاردەی سوید، تایمی یەكەم سەرباری بونی هێرشێكی زۆری هەردولا بەڵام بێ گۆڵ كۆتایی هات، لە تایمی دوەمدا سوید توانی دەستپێشخەری بكات و لە خولەكی (61) گۆڵێكی لە رێگەی جۆناسانەوە تۆمار كرد، یارییەكە بەو تاكە گۆڵە بۆ سوید كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش ئەركی ئیتاڵیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال قورس بوە.

لە یاریەکى دیکەى پاشکۆى پاڵاوتندا کە بەرەبەیانى ئەمرۆ بەڕێوەچو، هیندۆراس روبەڕوى ئوستراليا بوەوە  و سەربارى هەوڵەکانى هەردولا یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایى هات، بۆ یارى گەڕانەوەش ئەرکى هیندۆراس قورس بوە و کەنگەرەکان چاویان لەوەیە لە خاکى خۆیاندا بلیتى مۆندیال ببڕن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە