(سبەی):
بەڕەزامەندی حەیدەر عەبادی، حه‌شدی عه‌شایری له ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌روبه‌ری پێكده‌هێنرێت.
عومه‌ركه‌روی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر پیكهێنانی حه‌شدی عه‌شایری له‌ناحیه‌ی گوڵاڵه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ پێكهێنانی ئه‌و هێزه به‌پێی هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دیجله، به‌و پێیه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای دیاله ده‌كات.
به‌وته‌ی كه‌روی؛ پێكهێنانی حه‌شدی عه‌شایری له ناحیه‌ی گوڵاڵه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بێته هۆی سه‌قامگیربونی دۆخی ئه‌منی و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و سنوره.