(سبەی):
به‌هۆی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه بۆ سه‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا له ئامێدی، (20) سه‌رباز كوژران و برینداربون.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه رایگه‌یاند، هێرشه‌كه له‌سه‌ر رێگای (ئامێدی – دهۆك) له نێوان ناحیه‌ی (سه‌رسنگ – زاویته) رویداوه و پاسه‌كه‌ی سوپای توركیا ویستویه‌تی له بنكه‌ی سه‌ربازی ئامێدییه‌وه به‌ره‌و شاری ده‌هۆك بڕوات، به‌ڵام كه‌وتۆته كه‌مینیی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه و به چه‌كی قورس پاسه‌كه كراوه‌ته ئامانج و به‌ته‌واوی تێكشكێندراوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان (20) سه‌ربازی توركیا له‌و هێرشه‌دا كوژراون و برینداربون، و دوای هێرشه‌كه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم شوێنی روداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردوه.