(سبەی):
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت رایدەگەیەنێت؛ تائێستاش دۆسیەی ئەمنی شارەکە لە دەستی دژە تیرۆری عێراقدایە و دەشڵێت: ئاماده‌ین بۆ وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی.
عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ تا ئێستا دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه له‌ژێر ده‌ستی دزگای دژه تیرۆری عێراقدایه و ئه‌وان وه‌ك پۆلیس ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و دۆسیه‌یه، هه‌ركاتێك راده‌ستیان بكرێت.
وتیشی: دۆخی ئه‌منی شاره‌كه جێگیره و هه‌مه‌هه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و دژه تیرۆری عێراقدا هه‌یه.
ئەو وتانەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک لەکاتێکدایە له‌دوای روداوەکانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كورد چه‌ندین پۆستی گرنگ و هه‌ستیاری له‌ده‌ستداوه و له ئێستاشدا حكومه‌تی عێراق ده‌ستی كردوه به‌پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه.
بەوتەی عه‌لی محه‌مه‌د، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ئۆباڵی له‌ده‌ستدانی ئه‌و پۆستانه ده‌خاته ئه‌ستۆی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه نیتوانیوه كۆبونه‌ویه‌ك به‌ئامانجی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ گرێ بدات.