(سبەی):
سكرتێری كاروباری باژێڕه‌كان و ژوری په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هەڵسوڕاوانی مەکۆکانی خەبات و بنەسڵاوە و مەخمور کۆبونەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستای هه‌رێم و دۆخی ناوخۆیی گۆڕانیان له سنورەکە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عوسمان حاجی مه‌حمود، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن بۆ كاروباری باژێره‌كان و ئاسۆ ره‌حیم، رێكخه‌ری ژوری په‌یجوری، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن و بازنه و رایه‌ڵه‌ی مەکۆکانی خەبات و بنەسڵاوە و مەخمور لە هەولێر کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان کرا و تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەش تایبەت بو بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنە ناوخۆییەکان و چۆنیه‌تی ئاماده‌كاری گۆڕان بۆ ئه‌م قۆناغه و داهاتوش.