(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوا له هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانیی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ راگه‌یاند و هانی هەردو حکومەتیدا لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆی ئاشتییانه‌وه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
یان كۆبیچ، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له راپۆرتێكدا له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا بەپێویستی زانی؛ حكومه‌تی هه‌رێم دان به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا بنێت و به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه، داوای له عێراق كرد رێز له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم بگرێت و كۆتایی به‌گه‌مارۆ و فشاره‌كان بهێنێت.