ئینتەر پێشەنگى لە ناپۆلى وەرگرت

(سبەى):

یانەى ئینتەر میلان شکستەکەى ناپۆلى بەرامبەر یۆڤێنتۆس قۆستنەوە و بە بردنەوەکەى ئەمڕۆى توانى بچێچتە پێشەنگى ریزبەندى خولى ئیتاڵیا، میلانیش بە راهێنەرایەتى گاتۆزۆ دو خاڵى بە کۆتا یانەى ریزبەندى لەدەستدا.

ئێوارەى ئەمڕۆ یانەى ئینتەرمیلان لە گەڕى (15)ى خولى ئیتاڵیادا لە یاریگاى خۆى بە پێنج گۆڵى بێوەڵام لە کیڤۆ ڤیرۆناى بردەوە و بوە خاوەنى (35)خاڵ، بە سود وەرگرتن لە ئەنجامى یاریەکەى ناپۆلى و یۆڤێنتۆس ئینتەر پێشەنگى ریزبەندى خولى وڵاتەکەى گرت.

هەر ئەمڕۆ یانەى ئەى سی میلان یەکەم یارى بەراهێنەرایەتى گاتۆزۆى ئەستێرەى پێشوى یانەکە ئەنجامدا، هەرچەندە یاریەکە بەرامبەر کۆتا یانەى ریزبەندى بو بەڵام نەیتوانى سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە یاریگاى بینیڤینتۆ دو خاڵى لەدەستدا و لەپلەى هەشتەمى ریزبەندیەکەدایە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە