(سبەی)
په‌روه‌رده‌ی شاره‌زور رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ زیانی بومه‌له‌رزه‌كه له كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان داوای (512) ملیۆن دیناریان كردوه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بڕی پێنج ملیۆن دیناری ته‌رخان كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زور ئاشکرای کردوە؛ له دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی (12)ی نۆڤه‌مبه‌ر و بەرکەوتنی زیانێكی زۆر، وه‌ك په‌روه‌رده‌ی شاره‌زور ده‌ستیان به خه‌مڵاندنی زیانی بومه‌له‌رزه‌كه كرد له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه و به (512) ملیۆن دینار زیانه‌كانیان خه‌مڵاندوه.
لەبەرامبەردا، بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانی (512) ملیۆن دینار حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بڕی پێنج ملیۆن دیناری ناردوه له كاتێكدا (12) قوتابخانه‌یان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوه.
په‌روه‌رده‌ی شاره‌زور رایگه‌یاندوه. ئه‌و پێنج ملیۆن دیناره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ له زیانه‌كان كه‌مناكاته‌وه.