هەوڵى جیاکردنەوەى موچەخۆرانی راستەقینە ‌و وەهمی دەدرێت

(سبەى):

چەند پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان، پرۆژە بڕیارێك بۆ پاكسازی لە لیستی موچەخۆراندا پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن ‌و داوای جیاكردنەوەی موچەخۆرانی راستەقینە ‌و وەهمی دەكەن.

لە پرۆژە بڕیارەكەدا كە ئیمزای (30) پەرلەمانتاری لەسەرە داواكراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان لیژنەكانی دەستپاكی ‌و دارایی پەرلەمان ‌و دیوانی چاودێری بۆ وردبینكردنی دۆسیەی موچەخۆران پێكبهێنرێت.

داواشدەكەن؛ سیستمی بایۆمەتری بكرێتە پێوەری بنچینەیی ‌و حكومەت سەرجەم وردەكاری سیستمی بایۆمەتری ‌و سەرجەم وەزارەتەكانیش لەماوەی (20) رۆژدا زانیاری بخەنە بەردەستی لیژنەكە.

لە خاڵێكی دیكەدا، ئاماژەبەوە دەكەن لیژنە هاوبەشەكە لە ماوەی (30) رۆژدا راپۆرتی كۆتایی بخەنە بەردەستی پەرلەمانی كوردستان ‌و حكومەتیش رێنمایی پێویست دەربكات بۆ جێبەجێكردنی.

برۆز مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، لەوبارەیەوە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ داوادەكەن لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەماندا پرۆژەكە بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە